تیپی خوالێخۆشبوو ئالان، دوای بردنەوەی لەتیپی كچانی ژیما، بۆ یاری كۆتایی پاڵەوانییەتی ئالان عەلی بۆ تۆپی سەبەتەی كچان سەركەوت.
سەعات 7ی ئێوارەی ئەمڕۆ لەهۆڵی یانەی وەرزشی رۆژو لەیاری پێش كۆتایی پاڵەوانییەتی ئالان عەلی بۆ تۆپی سەبەتەی كچان، هەردوو تیپی خوالێخۆشبوو ئالانو تیپی كچانی ژیما یارییان كرد.
لەئەنجامدا تیپی خوالێخۆشبوو ئالان توانی بەئەنجامێكی گەورە (82-18) سكوێر لەتیپی كچانی ژیما بباتەوە.
بەو ئەنجامەش تیپی خوالێخۆشبوو ئالان لەگەڵ تیپی كچانی ئەكادیمیای خەونی وەرزشی (DSA) یاری كۆتایی پاڵەوانەتییەكە دەكەن كە بڕیاری سەعات دوو نیوی پاشنیوەڕۆی رۆژی هەینی 12/11 لەهۆڵی یانەی سلێمانی بەڕێوەبچێت.
یەكێتی ژنانی كوردستان لەیادی 32 ساڵەی دامەزراندنیدا پاڵەوانییەتی ئالان عەلی بۆ تۆپی سەبەتەی كچانی كردەوە كە تیپەكانی (ژیماو ئالانو ئەكادیمیای خەونی وەرزشیو فێرگەی تۆپی سەبەتەی سلێمانی-كچان) بەشدارییان تیا كردبوو.