سبەینێ هەینی لەهۆڵی یانەی وەرزشی سلێمانی سەعات دوو نیوی پاشنیوەڕۆ یاری كۆتایی پاڵەوانییەتی ئالان عەلی بۆ تۆپی سەبەتەی كچان لەنێوان تیپەكانی (ئالان)و (DSA) ئەنجام دەدرێت.
یەكێتی ژنانی كوردستان لەیادی 32 ساڵەی دامەزراندنیدا پاڵەوانییەتی ئالان عەلی بۆ تۆپی سەبەتەی كچانی كردەوە كە تیپەكانی (ژیماو ئالانو ئەكادیمیای خەونی وەرزشیو فێرگەی تۆپی سەبەتەی سلێمانی-كچان) بەشدارییان تیا كردبوو.