ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

كێن ئەو داوەرانەی یارییەكەی ئەمڕۆ بەڕێوەدەبەن ؟

هەریەك لەداوەری نێودەوڵەتی (ئارام سەمیر)‌و خاتوو تەلار بیلال‌و زمكان عوسمان‌و دارا قادر‌و كارزان عومەر‌و رێبین تۆفیق، یاری كۆتایی پاڵەوانییەتی ئالان عەلی بۆ تۆپی سەبەتەی كچان بەڕێوەدەبەن.

سەعات دوو نیوی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەهۆڵی یانەی وەرزشی سلێمانی، یاری كۆتایی پاڵەوانییەتی ئالان عەلی بۆ تۆپی سەبەتەی كچان لەنێوان تیپەكانی (ئالان)‌و (DSA) ئەنجام دەدرێت.

یەكێتی ژنانی كوردستان لەیادی 32 ساڵەی دامەزراندنیدا پاڵەوانییەتی ئالان عەلی بۆ تۆپی سەبەتەی كچانی كردەوە كە تیپەكانی (ژیما‌و ئالان‌و ئەكادیمیای خەونی وەرزشی‌و فێرگەی تۆپی سەبەتەی سلێمانی-كچان) بەشدارییان تیا كردبوو.

هاوشێوە

ڤیدیۆ