بەبردنەوەی لەتیپی كچانی (DSA)، تیپی كچانی خوالێخۆشبوو ئالان، بووە پاڵەوانی پاڵەوانییەتی ئالان عەلی بۆ تۆپی سەبەتەی كچان.
ئەمڕۆ لەهۆڵی یانەی وەرزشی سلێمانی، یاری كۆتایی پاڵەوانییەتی ئالان عەلی بۆ تۆپی سەبەتەی كچان لەنێوان تیپەكانی (ئالان)و ئەكادیمیای خەونی وەرزشی (DSA) بەڕێوەچوو، دوای یارییەكی بەهێزو پڕ چێژ، تیپی ئالان توانی بەئەنجامی (49-32) سكوێر یارییەكە ببتاتەوەو ببێتە پاڵەوانی پاڵەوانەتییەكە
. دوای یارییەكەش لەلایەن ژمارەیەك لەئەندامانی یەكێتی ژنانی كوردستانو خانەوەدەی ئالانی كۆچكردوو هاوڕێو هاوكارەكانی، خەڵاتەكانیان پێشكەشی تیپە سەركەوتووەكان كرد.
لای خۆیەوە خاتوو سەیوان رۆستەم ئەندامی سكرتارییەتی یەكێتی ژنانی كوردستان، سوپاسو پێزانینی رێكخراوەكەیانی ئاراستەی هەموو تیپە بەشداربووەكانو هەردوو یانەی سلێمانیو یانەی رۆژو هەموو ئەو دڵسۆزانە كرد كە هاوكار بوون لەسەركەوتنی ئەم پاڵەوانێتییەدا.
یەكێتی ژنانی كوردستان لەیادی 32 ساڵەی دامەزراندنیدا پاڵەوانییەتی ئالان عەلی بۆ تۆپی سەبەتەی كچانی كردەوە كە تیپەكانی (ژیماو ئالانو ئەكادیمیای خەونی وەرزشیو فێرگەی تۆپی سەبەتەی سلێمانی-كچان) بەشدارییان تیا كردبوو.
خوالێخۆشبوو ئالان عەلی رۆژنامەنووسو لێپرسراوی لاپەڕەی وەرزشی ژیانەوەو سەرپەرشتیاری سەرجەم چالاكییە وەرزشییەكانی یەكێتی ژنانی كوردستان، ساڵی 1973 لەدایكبووەو ماوەی زیاتر لە 20 ساڵ لەرۆژنامەی ژیانەوە كاری كردووەو رۆژی 11/4/2020 بەهۆی نەخۆشییەوە لەسلێمانی كۆچی دوایی كرد.