ئەڵناز باجەلانی كچە كوردێكی شاری كامیارانی ئێرانە، نوێنەرایەتی وڵاتەكەی دەكات لە پاڵەوانێتی جیهانی بۆ بەرزكردنەوەی قورسایی.
بڕیارە ئەمڕۆ خاتوو ئەڵناز باجەلانی كچە یاریزانی بەرزكردنەوەی قورسایی ئێران، لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەیدا بگاتە ئۆزباكستان بۆ بەشداریكردن لەپاڵەوانێتی جیهان بۆ بەرزكردنەوەی قورسایی.
ئەڵناز تاكە كچی بەشداربووی وڵاتی ئێرانەو لەكێشی (78) كیلۆگرامدا بەشداری ئەو پاڵەوانێتییە دەكات.
ئەم كچە پاڵەوانە پێشتر نوێنەرایەتی وڵاتەكەی لەپاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەكانو ئاسیا كردووە.
لەپاڵەوانێتی جیهان بۆ بەرزكردنەوەی قورسایی كە چالاكییەكانی لەوڵاتی ئۆزباكستان بەڕێوەدەچێت، 245 یاریزانی پیاو لە 65 وڵاتو 187 یاریزانی كچ لە 56 وڵاتەوە بەشدارییان تیا كردووە.