Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

نەشتەرگەریی جوانكاری رەتدەكەنەوە – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

نەشتەرگەریی جوانكاری رەتدەكەنەوە

لەژێر دروشمی “جوانی سروشتی” ژمارەیەك لەخانمە ئەستێرە هونەرمەندەكان نەشتەرگەریی جوانكاری رەتدەكەنەوە كە لەئێستادا بووەتە مۆدێل‌و زۆربەی زۆری ژنە هونەرمەندەكان بۆ ئەوەی بەگەنجێتی بمێننەوە چەندین جۆری نەشتەرگەریی جوانكاری ئەنجامدەدەن.

خانمە هونەرمەندی تونسی هند سەبری یەكێكە لەو هونەرمەندانەی نەشتەرگەریی جوانكاری رەتدەكاتەوە‌و تا ئێستا پارێزگاری لەپێست‌و ئەندامەكانی تری لەشی كردووە، تەنانەت دەستكاری ددانەكانیشی نەكردووە كە زۆرێك لەهەوادارانی پێیان وتووە كە جوانكاریان تیا بكات، ئەو دەڵێت: “خۆشەویستیم بۆ هەوادارەكانم هەیە، بەڵام شێوەی ددانەكانم لەهەموو هونەرمەندەكانی تر جیامدەكاتەوە، بۆیە پێمخۆشە پارێزگاریان لێبكەم‌و وەك خۆی بیانهێڵمەوە”.

نۆرهان شوعەیب یەكێكی ترە لەو هونەرمەندانەی دروشمەكەی بەرزكردۆتەوە، لەگەڵ ئەوەی كە روخساری چرچی تێكەوتووە، بەڵام ئامادە نییە جوانكاری بكات، لەو بارەیەوە دەڵێت: “چرچەكانی روخسارمم زۆر خۆشدەوێت، من تەمەنم 38 ساڵە‌و ئەو قسەڵۆكانەش بەرامبەرم دەكرێت بەهیچ جۆرێك بێتاقەتم ناكات، من هەرگیز بۆتۆكس ناكەم‌و هەمیشە خۆمم خۆشدەوێ‌”.

هاوكات لەگەڵ نۆرهاندا، (نەرمین فەقی)ی تەمەن 48 ساڵیش كە هونەرمەندێكی میسرییە هەمان راوبۆچونی هەیە، ئەمیش پارێزگاری لەروخسارە سروشتییەكەی خۆی دەكات‌و جوانكاری بەهیچ شێوەیەك نەكردووە‌و ناكات.

هەر لەو ژنە هونەرمەندە میسرییانەی تر كە نەشتەرگەریی جوانكاری رەتدەكەنەوە، خانمە هونەرمەندی دێرین (سەوسەن بەدر)ە، ئەم ئەكتەرە لەگەڵ ئەوەی چرچ‌و لۆچییەكی زۆر روخساری داپۆشیوە‌و قژی بەتەواوەتی سپی بووە، ئامادە نییە هیچ جۆرە نەشتەرگەرییەكی جوانكاری بكات‌و پێیوایە كە هەر قۆناغێكی تەمەن خۆشییەكی تایبەتی خۆی هەیە.

یەكێكی تر لەو خانمە ئەستێرە میسرییانەی كە چووەتە ژێر باری دروشمی “جوانی سروشتی”ییەوە هونەرمەند (ئەمینە خەلیل)ە، ئەم ئەكتەرە لەگەڵ ئەوەی شێوەی لوتی درێژە، بەڵام نەشتەرگەریی جوانكاری بۆ لوتی رەتدەكاتەوە، هەر ئەمیش نییە بەتەنیا، بەڵكو هونەرمەندان (ئیمی سەمیر غانم‌و نیلی كەریم)یش لوتیان هاوشێوەی ئەمینە‌و ئەمانیش بەتەواوەتی هاوڕای هاوكارەكەیانن‌و نەشتەرگەری بۆ لوتیان رەتدەكەنەوە.

ئا: دڵی

هاوشێوە

ڤیدیۆ