۱- تا ئێستاش خەڵکێک هەیە نازانێ کە لە دایک بونی مەسیح هیچ پەیوەندیەکی راستەوخۆی بە ساڵی تازەوە نیە.
٢- تا ئێستا لە زۆربەری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست بە کوردستانیشەوە بۆ سەری ساڵ خەڵکێک جلی سانتا ( بابا نۆئێل ) لەبەر دەکەن کە ئەمە لە لای مەسیحەکانی جیهان خۆشترین نوکتەیە، چونکە ئەو جلە تەنها لە پێش و تا کریسمس واتە ٢٥ ی دیسەمبەر لەبەر ئەکرێت و هەرگیز لە شەوی سەری ساڵ نەبەر ناکرێت.
٣- هەرچەندە مەسیحەکانی جیهان رۆژی ٢٥ مانگی دیسەمبەریان داناوە بۆ لە دایک بونی مەسیح کە بورجەکەی ئەکاتە بورجی گیسک بەڵام هەمو سەرچاوەکان ئەڵێن عیسا بورجەکەی حوتە و مانگی سێی لەدایکبووە.
٤- مێژونوسان لەو باوەرەدان لە دایکبونی مەسیح لە نیوان ساڵی ٦ تا ٤ ساڵی پێش زاینە.
٥- ساڵی سفر لە رۆژمێری مێژودا نیە، بەڵکو ساڵی یەکی پێش زاین و ساڵی یەکی دوای زاین هەیە.
٦- یەکەم رۆژمێر کە زۆربەی مرۆڤایەتی کاری پێی ئەکرد رۆژميری جولیان بوو کە جولیان قەیسەری رۆمانەکان دایان هێنا لە ساڵی ٤٦ پێش زاین.
٧- دوهەم رۆژمێر رۆژمێری گریگۆریانە ئەوەی ئێستا زۆربەی مرۆڤایەتی کاری پێ ئەکات بە رۆژمێری میلادی ناسراوە، لە ساڵی ١٥٨٢ لە لایەن پۆپ گریگۆریەوە داهێنرا و لە ساڵی ١٧٥٢ بە شێوەیەکی گشی رۆژمێری جولیان گۆردرا بە رۆژمێری گریگۆریان.
٨- بە هۆی گۆرینی رۆژمێری کۆن بۆ رۆژمێری نوێ ، مێژوو تا ئیستا هەشت ساڵی لەو نێوەندەدا لە دەست داوە واتە ئەگەر بە شێوەیەکی تەکنیکی سەیری بکەین ئیستا ساڵی2014 یە نەک 2022