پزیشكێكی بەناوبانگی روسی دەڵێت: بۆ ئەوەی تا تەمەنی 100 ساڵی بژیت، پێویستە بەردەوام لەجوڵەدا بیتو بەئومێدەوە لەژیان بڕوانیت.
دكتۆر لیۆ بۆكیرا كە بەناوبانگترین پسپۆڕی نەشتەرگەری دڵە و سەرۆكی ناوەندی توێژینەوەی پزیشكی باكۆلیفە بۆ نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكانی لەڕوسیا، پێیوایە كە بۆ ئەوەی تەمەنت درێژ بێتو تا 100 ساڵ بژیت، پێویستە هەمیشە گەشبین بیتو بە ئومێدەوە لە ژیان بڕوانیت و ئامانجێكی دیاریكراوت هەبێو هەوڵی بۆ بدەی.
ئەو پزیشكە دەڵێت: “پێویستە ئارەزووەی خۆتت هەبێت و جێبەجێی بكەیتو كاتی تایبەتی بۆ تەرخان بكەیت، وەك وەرزشو هونەرو خوێندەوە…تاد”.
دەشڵێت: “دەبێت هەرگیز نەوەستیو بەردەوام لەجوڵەدا بیت، چونكە نهێنی ژیانی مرۆڤ بەجوڵەوە بەندە، هەروەك پێویستە بە دڵی خۆت كارەكەت هەڵبژێریتو دور بكەویتەوە لەو كەسانەی بێزارت دەكەنو بایەخ بەخواردنی تەندروست بدەو دوربكەوەرەوە لەخواردنەوە كهولییەكان”.