Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
ژنانی ڕێچکە شکێنی بواری وەرزش لە جیھاندا – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ژنانی ڕێچکە شکێنی بواری وەرزش لە جیھاندا

پاسکیلسواری

پاسکیلسواریوەک زۆربەی یاریەکانی تر لەسەرەتادا، تەنها پیاوان دەیانتوانی بەشداری بکەن، بەڵام لە ساڵی 1924 بۆ یەکەمجار “ئەلفونسینا سترادا” ژنە وەرزشەوانی ئیتاڵی خۆی کرد بە پیاو بۆئەوەی بەشداری پاڵەواتی پاسیکلسواری ئیتالیا بکات ، هەرچەندە دواتر رێکخەران ئاشكرایان کرد کە ژنە، بەڵام رێگەیان پێدا بەشدار بێت. پاشان  بەشداری لە پاڵەوانیەتیەکە کرد و بەمشێوەیەش بووە یەکەم ژن کە بەشداری پاڵەوانێتی پاسیکلسواری بکات .

پێشبرکێ ئۆتۆمبێل

پێشبرکێی ئۆتۆمبیل کە لە ئێستادا بە فۆرمولە 1 دەناسرێت، لە دوای پێشکەوتنی پیشەشازی ئۆتۆمبیل زۆر برەویی پەیدا کرد، بەڵام تەنها پیاوان بۆیان هەبوو بەشداری ئەم بێشبرکێیە بکەن و ژنان بۆیان نەبوو بەشداری بکەن،بۆ یەکەمجار “دی فیلیس” ژنە وەرزشكاری ئیتاڵی لە ساڵی 1958 و 1959 بەشداری سێ بێشبرکێی فۆرمولە 1 ی کرد، بەمێشوەیەش دی فیلیس بووە یەکەم ژن کە توانی بەشداری بێشبرکێی فۆرمولە 1 بکات .

ماراسۆن

یاری ماراسۆن یەکێکە لە یاریە کۆن و دیارەکانی وەرزش، هەمیشەش بە چاوی گومانەوە سەیری تواناکانی ژنان لەم یاریەدا کراوە، هەربۆیە رێگە بە ژنان نەدەدرا بەشداری مارسۆنەکان بکەن، یان بۆیان هەبوو تەنها تا ماوەیەکی کورت ماراسۆن بکەن، بەڵام “کاترین سویتزەر” ژنە وەرزشکاری ئەمریکی، یەکەمین ژن بوو کە لە ساڵی 1967 بەشداربوو لە ماراسۆنێک کە زیاتر تایبەت بوو بە پیاوان ،هەربۆیە کاترین دەیویست ئەم رێسایە بشکێنێت و بەشداریی پاڵەوانیەتیەکەی کردوو هەموو بازنەکەی تەواو کرد.

تێنسی سەر زەوی

” بیلی جان کینگ”ی ئەمریکی یەکێکە لەو ژنانەی کە بووە سەرمەشق بۆ ژنانی تری جیهان کە بێنە ناو یاری تێنسی زەوییەوە. ئەو یەکەمین ژن بوو کە خەباتی دەکرد بۆئەوەی ژنانیش وەکو پیاوان بەشداری پاڵەوانێتی تێنس بکەن و هەمان خەڵات وەربگرن، چونکە پێشتر خەڵاتی ژنان لە هی پیاوان کەمتر بوو. دواجار ساڵی 1973 بۆ پاڵەوانێتی ئەمریکا، هەمان خەڵاتی پیاوان بۆ ژنانیش دانرا.

بازدان لەسەر بەفر

رێکخراوی یەکێتی نێودەڵەتی ئۆڵۆمپیک تاوەکو ساڵی 1990 رێگەی نەدەدا کە ژنان بەشداری لە پاڵەوانێتی بازدان لەسەر بەفر بکەن، ژنە وەرزشکاری نەمساوی “ئیفا گانستەر” ساڵی 1997 توانی بۆیەکەمجار بەشداری پاڵەوانێتی بازدان لەسەر بەفر بکات و ببێتە یەکەمین ژن کە بەشداری ئەم پاڵەوانیەتیەکە بکات.

یەکەم ژنە ناوبژیوان

هەمیشە کاری ناوبژیوانی لە لایەن پیاوانەوە کۆنتڕۆڵ کرا بوو، بەڵام ساڵی 2003 “نیکۆڵ بیتیگنات” سویسری، بۆ یەکەمجار وەکو ژنە ناوبژیوانێک دەرکەوت و لە جامی تۆپی پێی خولی ئەوروپی و لە زۆرێک لەخولەکانی تۆپی پێی سویسرا ناوبژیوانی کرد، هەروەها دواتریش توانی لە خوولی جامی جیهانی و ئەوروپی بۆ تۆپی پێی ژنان، وەکو ناوبژیوانێک یاریەکە بەسەرکەوتوویی بەرێوەبەرێت. هەربۆیە ئەم ژنەش توانی رۆڵی ژنان وەکو ناوبژیوانی بهێنێتە پێشەوە.

راهێنەری ژن

هەمیشە پیشەی راهێنەری تۆپی پێ لە لایەن پیاوانەوە دەکرا، تەنانەت تیپە وەرزشییەکانی ژنانیش لەلایەن پیاوانەوە راهێنانی پێدەکرا، بەڵام “کورین دیاکری” ژنە وەرزشكاری فەرەنسی توانی لە ساڵی 2014 بۆ یەکەمجار ببێتە راهێنەری یانەی “کلیرمون فوت” ی پیاوان، ئەم یانەیە یەکێکە لە یانە وەرزشییەکانی فەرنسا و لە پلە دووی خولی تۆپی پێی پیاوان یاری دەکات. کورین کە پێشتر یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسا بوو، توانی ببێتە یەکەمین ژن کە راهێنان بە تیمێکی پیاوان بکات.

تۆپی پێ

مۆنیکا شتاب ژنە یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ژنانی ئەڵمانیا، لە تەواوی جیهاندا هەوڵ دەدات ژنان فێری یاری تۆپی پێ بکات و هاوکارییان بکات ، بەتایبەتی لە وڵاتە تازە پێگەیشتووەکان. مۆنیکا شتاب زیاتر لەو وڵاتانە کار دەکات، کە مافی ژنان پێشێل دەکەن، ئەو دەیەوێت لە رێگەی وەرزشەوە ، هانی ژنان بدات تاوەکو بۆ مافەکانیان تێبکۆشن.

ئامادەکردنی: سیران محەمەد

هاوشێوە

ڤیدیۆ