Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
لە پێناوی خوێندندا رووبەرووی ئیفلیجی دەبێتەوە – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لە پێناوی خوێندندا رووبەرووی ئیفلیجی دەبێتەوە

ئەندریا پێشڕەو یەكێكە لەو كچانەی كە خاوەن پێداویستی تایبەتە و لە ئێستادا خوێندكارە لە زانكۆی سلێمانی كۆلیجی زمان بەشی كوردی ئەو بە ئەزمونێكی سەختدا تێپەریوە بۆ ئەوەی وەك مرۆڤێكی ئاسایی مومارەسەی ژیان بكات، لە دیدارێكی تایبەتی ژیانەوەدا باسی ژیانی خۆی كردوو ووتی”من لە سەرەتای مناڵیمەوە توشبوی نەخۆشی ئیفلیجی مێشك بوم ڕێژەی نەخۆشیەكەم لەلایەن پزیشكەوە بە ڕێژەی لە سەداسەد دیاری كرا، بەڵام سوپاس بۆ خودا كە ئەم نەخۆشییە كاریگەری لەسەر توانای فێربوون و قسەكردنم نەبوو، تەنیا توانای جەستەیم لاوازە بوو، وەكوو هەر مناڵێكی ئاسای لە تەمەنی شەش ساڵیدا ڕۆیشتمە خوێندنگایەك كە نزیك بوو لە ماڵی خۆمانەوە بەداخەوە لەبەر ئەوەی بیركردنەوەكانی ئەو كاتە بەرامبەر بە كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت زۆر جیاوازتربوون وەریان نەگرتم و وتیان مناڵەكانی هاوڕێی لەسەر كورسیەكەی بەردەبنەوە و ناتوانێت بچێتە سەر تەختەڕەش و شت بنوسێت، منیش مناڵبوم حەزم ئەكرد وەكوو هەر مناڵێكیتر ئەو قۆناغە ببڕم لەبەر ئەوە هەموو جارێك كە ئەیانوت وەرتناگرین من زۆر ئەگریام، باوكم بڕیاریدا لە ماڵەوە فێری خوێندنی كردم و چەندین نامیلكە و گۆڤاری تایبەت بە مناڵانی بۆ ئەكڕیم”.

لەماڵەوە فێری ئەلف و بێی خوێندن بوو بەڵام دواجار بووبە خوێندكاری زانكۆ.

ئەندریا ووتی” ئەوەی كە خاوەنی بڕوانامەبم هەر لەمێشكمدا مایەوە، بۆیە لە تەمەنی پانزە ساڵیدا بڕیارمدا بچمە فێركردنی گەورە و قۆناغی سەرەتایم تەواو كرد و بۆ قۆناغی ناوەندی پۆلی حەوت تاقیكردنەوەی دەرەكیم كرد و دەرچوم، بۆ پۆلی هەشت و نۆ بەسوپاسەوە لە قوتابخانەی دەباشان وەرگیرام و بە كۆنمرەیەكی زۆر باش قۆناغی ناوەندیم تەواو كرد”.

لە قۆناغی ئامادەیشدا بەوتەی دژە مرۆڤانە برینداركرا ئەڵام بێهیوا نەبوو.

ئەندریا باسی قۆناغی ئامادەیی كردوو وتی” بۆ خوێندنی ئامادەی ڕۆیشتمە خوێندنگایەك بەڕێوەبەرەكەی بە چەند وتەیەكی نامرۆڤانە زۆر بریندانداری كردم و لەو كاتەوە بڕیارمدا نەچمە هیچ خوێندنگایەكیتر و بڕیارمدا تاقیكردنەوەی دەرەكی بكەم ‌و چومە بەشی زانستی تەنها بۆ وانەی كیمیا مامۆستام هەبوو كە ئەویش مامۆستا (كارزان عەبدولوەهاب) كە كەسی نزیكی خۆمان بوو بێبەرامبەر بە درێژایی هەر سێ ساڵەكەی ئامادەی وانەی پێوتمەوە، ئەگەر نا بۆ دەرسەكانیتر تەنیا بۆ خۆم وانەكانم ئەخوێند. لە پۆلی دوانزەشدا بە هاوكاری كۆمەڵەی توانا بەخش كە تایبەتە بە منداڵی ئیفلیجی مێشك ئەوان هاوكارم بوون و توانیان دوو مامۆستام بۆ دابین بكەن و هەر ئەو كۆمەڵەیە بۆ ساڵی یەكەمی زانكۆش هاوكاریان كردم سوپاس پێزانینم هەیە بۆیان، بۆ وانەی كوردی و ئینگلیزی بێ مامۆستا بوم و بەو جۆرە قۆناغی دوانزەم تەواو كردوو لە كۆلێجی زمان بەشی كوردی زانكۆی سلێمانی بەیانیان وەرگیرام”.

ئەندریا سوپاسی خێزانەكەی دەكات كە وازیان لەزۆر شتی خۆیان هێناوە لە پێناوی ئەندریا.

ئەندریا دەڵێت” تەواوكردنی ئەم قۆناغانە بە هاوكاری بەردەوام و سەرەكی دایك و باوكم و لە دوای ئەوان برا و خوشكەكەم و بووە ئەوان وازیان لە زۆر شتی ژیانی خۆیان هێناوە و باجی زۆر قورسیان داوە لە پێناو هاتنەدی خەونەكانی مندا”.
خەونەكەی هاتەدی و لە خوێندنی باڵایە و ئەو بروانامەی خەونی بوو بەدەستی دەهێنێت.

ئەندریا باسی دوا قۆناغی خوێندن كە ئێستا خوێندكاری قۆناغی دووەمی بەشی كوردیە لە كۆلێجی زمان لە زانكۆی سلێمانی دەڵێت” لە ئێستادا لە كۆلێج زۆر بێكێشەم و هەموو دكتۆرەكان هاوكارێكی بەردەوامی منن بەدرێژایی ئەم دوو ساڵە زۆرجار ئەگەر نەمتوانیبێت شتێك بنوسمەوە كە وەكوو ئەرك پێمان ئەدەن ئەڵێن تۆ لە ڕێگای ئێمێڵەوە بۆت ئەنێرین چونكە توانای نوسینم لاوازترە لە هاوڕێكانم و لەبەر ئەوە هەر پرسیارێكم هەبێت بە نامە بێت یاخود بەتێل لە ماڵەوەشبم وەڵامم ئەدەنەوە”.

هەروەها لەبارەی هاتوو چۆی لە ناو كۆلێجدا وتی” هیچ كێشەی بینا و شوێنەكەشم نیە هەمووی ڕامپای تایبەتی تێدایە بۆ كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و ڕاستە بینای كۆلێژی زمان سێ قاتە قۆناغەكانیتر ئەچنە سەرەوە بۆ خوێندن، بەڵام بۆ ئەوەی من هیلاك نەبم و هاوڕێكانم كورسیەكەم هەڵنەگرن بۆ قاتی سەرەوە ئێمە هەر لە قاتی خوارەوە وانەكانمان ئەخوێنین چونكە قاتی سەرەوە و نەبونی ڕامپا یەكێك بوو لە كێشەكانم لە قۆناغەكانی دیكەی خوێندا. هەروەها هاوڕێكانم زۆر باشن و زۆر هاوكارمن بۆ هەموو شتێك چیم پێویست بێت هاوكاریم ئەكەن هاوڕێ و هاوكارمن”.

دەربارەی خزمەتگوزاری كشتی بۆ خاوەن قێداویستی تایبەت دەڵێت” بەڕاستی لە كوردستاندا كەمترین خزمەتگوزاری پێشكەشی كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت ئەكرێت، لە زۆربەی ڕوەكانەوە كێشەمان هەیە هەر لە كەمی ئەو بڕە هاوكاریەی كە ئەدرێت بە كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت كە ناتوانین كەمترین پێداویستی خۆمانی پێ دابینكەین و نەبوونی كورسی تایبەت و نەبوونی هۆكاری گواستنەوەی گونجاو كە كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت سودمەندبن لێی جێبەجێ نەكردنی پرۆژە یاسای تایبەت بە كەسانی خاوەن پێداویستی كە ئەگەر ئەوە جێبەجێ بكرێت بەشێكی زۆری كێشەكانمان چارەسەر ئەبن، بەداخەوە لە ئێستادا هەمو ئەركەكان و قورسای ژیانمان لەسەر شانی خانەوادەكانمانە ئەگەر ئەوان نەبن لە زۆربەی شت بێبەش ئەبین”.
هیواكانی روو لە هڵكشانە و بەنیازە تا خوێندنی دكتۆرا بەردەوامبێت.


ئەندریا بەوپەڕی هیواوە بەنیازە لە خوێندن بەردەوام بێت و ووتیشی” بەنیازم لە دوای تەواوكردنی ئەم قۆناغە ئەگەر خانەوادەكەم بتوانن هاوكارمبن خوێندنی ماستەر و دكتۆرا هەر لەو بەشەی خۆمدا تەواو بكەم، دواتر بتوانم لە شوێنێكی تایبەت بە كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت كاربكەم و خزمەتێكی بچووكیش بێت پێشكەشی ئەم توێژەی بكەم، چونكە خۆم خاوەن پێداویستی تایبەتم باشتر لە خەم و ئازارەكانیان تێئەگەم، هیواداریشم ئەو كەسانەی كە خاوەن پێداویستی تایبەتن هیچ كاتێك بێ هیوا و ئومێد نەبن هەوڵ بدەن بەپێی توانای خۆیان لە هەر بوارێكدابێت كە حەزی خۆیانە جێدەستی خۆیان دیاری كەن، ببنە نمونەیەك تا كەسانیتر چاویان لێبكەن، ئەو ئاستەنگ و بەربەستانەی كە دێتە ڕێگایان بیكەنە دەروازەیەك بۆ گەیشتن بە ئامانج و خەونەكانیان”.

ئا/ تریفە

هاوشێوە

ڤیدیۆ