دوو كچە یاریزانی شاری سلێمانی، لەیاری تۆپی سەرمێزدا، گەیشتنە هەڵبژاردەی بێچووە شێرانی كچانی عیراق بۆ تۆپی سەرمێز.
لەپاڵاوتنی گەیشتن بە هەڵبژاردەی بێچوە شێرانی عێراق بۆ تۆپی سەرمێز هەریەك لە (بارین شاخەوان و ئانا دلاوەر) لەیانەی ئاشتی توانیان ئاستێكی گەورە پیشان بدەن و خۆیان بگەیەننە ڕیزی هەڵبژاردەی عێراق.