ژنە ئەفسەرێکی بەریتانی بەناوی بیرت چندی کە یەکەم ژنی بەڕەچەڵەک ئاسیایە کە گەشتێکی سەرکەشی لەوشێوەیە بۆ بەستەڵەکی خوارو ئەنجامبدات.
چندی توانی لەوگەشتەیدا 1126 کیلۆمەتر لەماوەی 40 رۆژ و لە50پلەی ژێرسفردا ببڕێت.
ئەم خانمە 32 ساڵەیە کە خەڵکی ناوچەی دەربی بەریتانیایە وتی ئەم چاڵنجەم بۆیە ئەنجامداوە تا خەڵکی هانبدات کە گەشتی لەم شێوەیە بکەن.
بیرت لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تایبەت بەخۆی وتی ئەمە هەستێکی خۆشە تێکەڵەیەکە لەڕاستی و فەنتازیا کەلەکۆتایدا لێرەم.
چێی ئاماژەیە چندی ماوەی دوو ساڵی ڕاهێنانی کرد بۆ ئەوەی بتوانێت ئەم گەشتە ئەنجام بدات.