لەپێش ٣٤٢ساڵ لەشاری ڤینیسیا لە ئیتالیا ژنێک بە ناوی ئیلینیابۆبسکی توانی بڕوانامەی دکتۆرا وەر بگرێت و ببێتە مامۆستای فەلسەفەو ماتماتیک لەزانکۆی باداوا لە ئیتالیا.
ئیلینیا بیسکۆبی لەخێزانێکی دەوڵەمەندوخاوەن دەسەڵات لەدەوڵەتدا چاوی بە ژیان هەڵهێنا ، وەک نەریتی باوی ئەو سەردەمە ئیلینیا لەکڵێسەدا دەستی بەخوێندنی لاهوت کرد، بەڵام باوکی حەزی دەکرد ئیلینیا بچێتە زانکۆوببێتە کەسێکی پسپۆرو دیار کە خێزانەکەیان شانازی پێوە بکات بەرامبەر خێزانە دەوڵەمەندەکانی تر .بەتایبەتیش کە ئیلینیا هەر لەمنداڵیەوە نیشانەکانی زیرەکی و بلیمەتی وبەهرەمەندی لێ دەرکەوتبو . سەرەڕای خوێندنی لاهۆت لەزۆر بابەتی تری زانست وزماندا سەرکەوتوبو . ٧زمانی بەتەواوەتی دەزانی ولە ماتماتیک و فەلسەفەدا تەواو سەرکەوتوبو .
کاتێ کە نامەی دکتۆراکەی لەکۆڕێکی زانستیدا پێشکەشکرد کەزۆرترین زاناو توێژەرو مامۆستای زانکۆ و پیاوانی کڵێسە ئامادەی بون و تێزی نامەکەی لەسەرفەلسەفەی لاهوت بو بابەتەکەی بوە جێگەی سەرسوڕمانی ئامادە بوان بۆیە لەڕوی زانستیەوە پەسەندکرا بۆ بەخشینی پلەی دکتۆرا بەڵام پیاوانی کڵێسەی پاتریارکی کاسۆلیک ڕازی نەبوون ئەو پلە زانستیە بە ژنێک ببەخشن و ڕەتیان کردەوە.ئەم ڕەتکردنەوەیە کۆڵی بە ئیلینیا نەدا بە پێچەوانەوە زیاتر هانیدا کەبەردەوامبێت و دو تۆیژینەوەی تری لەسەر ماتماتیک و فەلسەفە ئامادە کرد بۆ زانکۆ و لەکۆڕێکدا کە هەزاران کەس لەمامۆستاو فەیلەسوف وپیاوانی دەوڵەت و زانست خوازان ئامادەی بون تۆژینەوەکانی پێشکەشکرد و دوای گفتو گۆ شیکردنەوەو وەڵام دانەوەی پرسیارەکان بەمتمانەوە و بڕوا بەخۆبونێکی راستگۆیانە وڕاڤە کردنی بابەتە کەی کە تایبەت بو بە فەلسەفە وبە پشت بەستن بە فەلسەفەی ئەرەستو هەروەها بابەتی دوەمی لەسەر بێڕکاری وپەیوەندی بە فەلسەفەوەبو .
شێوازی پێشکەشکردن و گرنگی بابەتەکانی بوە جێگای سەرنج وبایەخی زانایان و فەیلەسوفان و ئامادە بوان بە
یەکدەنگی پسپۆران بڕوانامەی زانستی بە پلەی دکتۆرا پێبەخشی وبوە یەکەم ژن لەمێژوودا کە بڕوانامەی دکتۆرا وەر بگرێ .وڕێگەی پێدرا ببێتە مامۆستای زانکۆ و بابەتەکانی فەلسەفەو ماتماتیک بڵێتەوە .
ئیلینیا سەرەڕای بایەخدانی بە فەلسەفەو زانست خۆی تەرخان کردبوو بۆ یارمەتی هەژاران بە تایبەتی مناڵان
وهونەرمەندێکی بەتوانابو لەنیگارکێشان ومۆزیکدا بەتایبەتی ئامێری هارپ.
ئیلینیا لەتەمەنێکی گەنجیدا بەنەخۆشی سیل کۆچی دوایی دەکات .
وەرگێڕانی لە عەرەبیەوە: سەیوان