Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
زینات سدقی چۆن ئەنوەر ساداتی خستە گریان ؟ – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

زینات سدقی چۆن ئەنوەر ساداتی خستە گریان ؟

حاڵ‌و بژێوی خانمە ئەكتەری كۆمیدی میسر (زینات سدقی) وەكو حاڵ‌و بژێوی زۆرێك لە ئەكتەرەكانی تر خراپ بووە، بەتایبەت لەدوا ساڵەكانی تەمەنیدا كە بەشێوەیەك مایە پووچ بوو بوو، هەندێك لەكەلوپەلی ماڵەكەی خۆی فرۆشت بۆ ئەوەی خواردنی پێ‌ بكرێت و هاوكار‌و هاوڕێكانیشی لێیان نەئەپرسییەوە.

ساڵی 1976 و لەرۆژی هونەردا، محەمەد ئەنوەر سادات سەرۆكی ئەو كاتەی میسر، زینات سدقی دیاری ئەكات بۆ ئەوەی خەڵاتی قەڵغانی رێزلێنانی پێببەخشێت ‌و بانگهێشتی ئەكات ئامادە بێت لەئاهەنگێكی گەورەدا كە تیایدا ئەو خەڵاتەی بداتێ‌، بەڵام لەگەڵ ئەوەی زۆر پێویستی بەو خەڵاتە دەبێت، بانگهێشتەكەی سەرۆك رەتدەكاتەوە، هۆكاری رەتكردنەوەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە جلێكی شایستەی نییە لەبەرامبەر هەواداران‌و سەرۆكەكەیدا لەبەری بكات.

كاتێك سادات بەمە دەزانێ‌، دڵتەنگ دەبێت‌و دەگری، كە چۆن دەبێت ئەكتەرێك كە هەموو ژیانی خۆی بۆ دڵخۆشكردن‌و خەندە خستنە سەر لێوی خەڵك تەرخانكردووە، هیچ نەبێ‌ لەبەری بكات‌و ئەوە حاڵی بێت !!.

دەستبەجێ‌ (جیهان سادات)ی هاوسەری بەبیانوی ئەوەی بانگهێشتنامەكەی پێ‌ رابگەیەنێت دەنێرێتە لای‌و لەگەڵ خۆیدا چەند پارچە جلێكی نوێی بۆ دەبات كە بۆ رێزلێنانەكەی لەبەری بكات، ئەمە جگە لەوەی بەفەرمانی سەرۆك، مووچەیەكی مانگانەی بەبڕی (100) سەد جونیەی بۆ دابین دەكرێت‌و چەكێكی بانكی بەبڕی (1000) هەزار جونیەی پێ‌ دەدرێت.

سادات بەوانەشەوە نەوەستا، بەڵكو لەئاهەنگی گواستنەوەی كچەكەی خۆیدا زینات سدقی بانگهێشت دەكات‌و ژمارەی تەلەفۆنی تایبەتی خۆی دەداتێ‌‌و پێی دەڵێت: هەر شتێكت ویست لەهەر كاتێكدا بێت پەیوەندیم پێوە بكە.

زینات سدقی كەناوی تەواوەتی (زەینەب محەمەد سەعد)ە، ساڵی 1912 لەشاری ئەسكەندەرییە لەدایكبووە‌و یەكێكە لەژنە ئەكتەرە كۆمیدییەكان لەمێژووی سینەمای میسریدا‌و سەرەتای كاری هونەری بەگۆرانی وتن لەگەڵ تیپە موزیكە میللییەكاندا دەستپێكردووە، دواتر چووتە بواری نواندنەوە‌و خاوەنی نزیكەی (400) كاری هونەرییە لە فیلم‌و دراما‌و شانۆگەریدا‌و دوا كاری هونەری فیلمی (بنت اسمها محمود) بووە كە ساڵی 1975 بەرهەمهاتووە.

لە دووی ئازاری ساڵی 1978 بەنەخۆشی كۆچی دوایی كردووە.

و: دڵی

هاوشێوە

ڤیدیۆ