ڕۆزا لۆكسمبۆرگ بیرمەندێكی سیاسی و فێمینستێكی خاوەن چەندین تیۆری فەلسەفییەو یەكێك لە وتە بەنرخەكانی “من بوم، من هەم و من دەبم).
ئەو بڕوای وابوە كە دەبێت تیۆری بكرێت بە پراتیكو كاری پێبكرێت و ئەگەر كار بەو تیۆر و فەلسەفانە نەكرێت، ئەوا هەر لە چوار چێوەی خەیاڵیدا دەمێنێتەوەو سودی نابێ و ناتوانێ هیچ گۆڕانكارییەك بكات.
ئەو دەڵێت: ئەگەر نەجوڵێیت هەرگیز هەست بەو كۆتو زنجیرە ناكەیت كە لە پێتدایە.
رۆزا ساڵی 1871 لەپۆڵەندا لەدایكبووەو جولەكەیەكی پۆڵەندییە، كاری بازرگانی كردووەو بووەتە هاوڵاتییەكی ئەڵمانی، ئەندامی هەریەك لە دیموكراتی ئیشتراكی شانشینی پۆڵەنداو لیتوانیاو پارتی ئیشتیراكی دیموكراتی ئەڵمانیاو حزبی شیوعیی ئەڵمانیاو پارتی ئیشتیراكی دیموكراتی سەربەخۆ بووە.
ساڵی 1919 كۆچی دوایی كردووە.