Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

سایە سالح دەمەوێت ئیلهام ببەخشمە خەڵك – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

سایە سالح دەمەوێت ئیلهام ببەخشمە خەڵك

سایە سالح محەمەد ، كچێكی تەمەن ٢٢ساڵە خاوەن پێداویستی تایبەتە و دەرچووی پەیمانگایە، لە ئێستادا سەرەڕای ئەوەی توانای رۆیشتن باشی نیە و لەمناڵیەوە نەخۆشی شەلەل دەماخی بووە، بەڵام توانای هێزی و خۆڕاگری  هەیە و سەرقاڵی وەرزش و ئەسپسواری و مەلەوانیە، سایە وەكو باسی دەكات رۆژانە لەماڵەوە خەریكی وەرگێڕانی فلیمی سینەماییە، لێرەوە سایە خۆی چیرۆكی ژیانی بۆ تۆری میدیای تەوار دەگێڕێتەوە و باس لە تواناكانی خۆی دەكات و دەڵێت”  بۆ یەكەمینجارە بۆ ڕاگەیاندن قسەدەكەم، دەمەوێت ئیلهام  ببەخشمە خەڵك و بمبینن كە  كۆڵنادەم، بەردەوام لە مناڵیدا رۆژێك یاریم دەكرد لە سەربانی ماڵی هاوڕێكەم كەوتمەخوارەوە، لەگەڵ كەوتنمدا خەونەكان و ژیان وداهاتووم كەوتن، توشی شەلەل دەماخ بووم،  جارێكیتر لە چارەسەری سروشتی بەبێ مەبەست پاڵنرام وكەوتم و بەتەواوەتی توانای رۆیشتنم لەدەستدا”

سایە سالح بەردەوام  دەڵێت” رۆژانی سەختم تێپەڕاند، زۆر تاڵ ژیام، بەڵام  ئەو رۆژانە منیان دروستكرد”

سایە سالح باسی كاتی خوێندنی كردو و وتی” بێگومان خوێندنی پەیمانگا بۆمن قورس بوو، چونكە ناتوانم قسەبكەم، ڕێكردن بەباشی بكەم، بەڵام  خۆشبەختانە توانیم بە نمرەی باشەوە تەواوی بكەم”

دەربارەی دوای تەواو كردنی بەنیازی چیە سایە سالح دەڵێت” دوای تەواو كردنی پەیمانگا لە هەوڵی فێربوونی زمانی ئینگلیزیم تاببمە وەرگێڕی نوسینی فلیمی سینەمای، كتێب ، هەروەها هاوینان لەگەڵ دایكم دەچم بۆ مەلەوانی و ئەسپسواری ماوەی ساڵێكە دەچم بۆ یاری و وەرزش و راهێنەرەكە هەمیشە سەرسامە بەتواناكانم و پێم دەڵێت بەتەڵ ڤاندام، هەرشتێك خولیام هەبێت دەیكەم گوێ نادەم بە نەخۆشی و یان بڵێم ناتوانم، دەمەوێت هەموو شتێك تاقیبكەمەوە خۆشی و سەركەوتن بەدەست بهێنم”

دەربارەی ژنانی  گوزەرانی خاوەن پێدایستی تایبەتە لە كوردستان سایە وتی” لە كوردستان ژیان بۆ خاوەن پێدایستی تایبەت قورسە، پێیان دەڵێم بەردەوام بن و كۆڵنەدەن  هەموو كەسێك ناخۆشی وخۆشی هەیە لە ژیاندا هیچ كەسێك بەبێ كەموكورتی نیە، دەمەوێت ئیلهام ببەخشمە خەڵك”

ئا: تریفە حەسەن

هاوشێوە

ڤیدیۆ