ئینتەرنێتی جیلی پێنجەم,نوێترین و پێشکەوتووترین جۆری ئینتەرنێت و تەکنەلۆژیایە، مەودایەکی فراوان لە لەرەلەری زۆر بەرز لەگەڵ پەیوەندیکردنی زیاتر متمانەپێکراو بۆ مۆبایلە زیرەکەکان و ئامێرەکانی دیکە دابیندەکات.
تۆڕە نوێیەکە 100 هێندەی نەوەی چوارەمی ئینتەرنێت خێرایە هەندێک جاریش دەگاتە 1000 هێندە، بەجۆرێک بە چەند چرکەیەک دەتوانرێ فیلمێکی کوالیتی بەرز داببەزێنرێ.
هەردوو کۆمپانیای ڤیرایزۆن و ئای تی ئاند تی بە ملیاران دۆلار گرێبەستیان کردووە بۆ بڵاوکردنەوەی هێڵەکانی ئینتەرنێتی G5 لە سەرانسەری ئەمریکا.
کۆمسیۆنی ئەوروپا دەڵێ “دەبێتە یەکێک لە گرنگترین تەکنەلۆجیاکان بۆ بونیادنانی ئابوری ژمارەیی و کۆمەڵگەکەمان لە دەیەی داهاتوودا”.
دەشڵێ “ئینتەرنێتی جیلی پێنجەم رێگە بە ئامێرەکان دەدات قەبارەیەکی گەورە لە زانیارییەکان بە کەمترین کات چارەسەربکەن ئەوەش توانای زیرەکی دەستکرد و ئامێرە ژمێرییەکان چەند هێندە زیاد دەکات.
هەردوو کۆمپانیای” ڤیرایزۆن”و” ئای تی ئاند تی” دوو جار بەکارخستنی هێڵەکانی ئینتەرنێتی جیلی پێنجەمیان دواخست بەهۆی هۆشداری کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و کارگەکانی دروستکردنی فڕۆکە لەترسی ئەوەی سیستمە نوێیەکەی پەیوەندیکردن تێکەڵ بێت لەگەڵ ئەو ئامێرانەی فڕۆکە کە بۆ ئاستی فڕینی بەرز بەکاریدەهێنرێت.
کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی لە نامەیەکی هاوبەشدا داوایانکردبوو تۆڕەکانیG 5 لە هەموو شوێنێکی وڵاتدا بەکاربخرێن بێجگە لەو شوێنانەی کە دوو میل لە تاوەرەکانی فڕۆکەخانەکان نزیکترن.
هۆشداریشیانداوە لە کارەساتی ئابووری ئەگەر پێش ئەوەی گۆڕانکاری پێویست لە ئامێرەکانی فڕۆکەدا نەکرێت بەو ھۆیەوە ئەمرۆ گەشتە ئاسمانیەکانی ئەمەریکا ڕاگیران .
بۆ دواجار وابڕیارە ئەمرۆ تۆری ئینتەرنێتی جیلی پێنجەم لە ئەمریکا بخرێتە گەر .