Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
لانیا دەمەوێت لەداهاتوودا هەلی كار بۆ ژنان بڕەخسێنم – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لانیا دەمەوێت لەداهاتوودا هەلی كار بۆ ژنان بڕەخسێنم

لانیا خەلیل ، تەمەنی٢٢ ساڵە، بۆیەكەمینجارە وەك ژنێك دوكانی شیرینی و كلتوری لە قەزای ماوەت داناوە، بەشێوەیەكی كلتوری جوان ڕازاندویەتیەوە، دەربارەی سەرەتا چۆن دەستی بەكاركردن كردووە، لانیا خەلیل بۆ تەوار وتی : “سەرەتای دەستپێكردنم، بەم كارە لەماڵەوە دەستم پێكرد‌و بەشێوەی ئۆنلاین بەرهەمەكانم دەفرۆشت، دواتر بیرم كردوە كە دوكانێك تایبەت بەخۆم. بكەمەوە، لەنزیكەوە ئاشنای كارەكانم بن”.

خاتوو لانیا خەلیل دەڵێت: خێزان و هاوڕێكانم پاڵپشتم بوون، كە پشگیری ئەوان وایكرد زیاتر بەردەوام بم، بەرەوپێش بچم، هاندانێكی باش دەبیت بۆم.

لانیا خەلیل دەربارەی شێوازی دوكانەكەی دەڵێت: دوكانەكەم زۆربەی جۆری شیرینی بۆنەكان و بەرهەمە خۆماڵیەكانی تیادایە، كلتوری كوردی تێكەڵ بە دوكانەكەم كردوە، بەرهەمە خۆماڵی و كوردەوارییەكان نوێبكەمەوە، كەسانی بیانی و زیاتر ئاشنایەتی ڕەسەنایەتی بەرهەمی كوردەواری بكەم.

دەربارەی دەرفەتی كاركردن بۆ ژنان لانیا وتی: تاڕادەیەكی باش دەرفەت بۆ ژنان رەخساوە لەسەر هەوڵدانی خۆیان و بەهەركارو پیشەیەك خۆیان ئەنجامی دەدەن، هەرشوێنێك بێت ژنی زۆر بەهرەمەندو دەست ڕەنگینمان هەیە.

دواجار لانیا وتی: “پەیامی من بۆ هەموو ژنێكی دەست ڕەنگینی وڵاتەكەم، ئەوەیە هەر ئیشێك یان هەربەهرەیەك هەیە بەردەوام بن، هەوڵی بۆ بدەن، لەهەر شارو شارۆچكەیەك بێت گرنگ بەردەوامی و كۆڵ نەدانە لەهەربوارێكدا، هەموو ژنانی وڵاتەكەم زیرەك و بوێرن، هیوای سەركەوتن بۆ هەموو ژنێك دەخوازم ، هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم كارگەیەك یان براندێكی تایبەت بەخۆم هەبێت، زۆركەسی تر ئاشنای بوارەكەم بكەم و هەلی كاری زیاتر بڕەخسێنم بۆ ژنان”.

ئا: تریفە حەسەن

هاوشێوە

ڤیدیۆ