زانست سەلماندویەتی کە ژنان بەراورد بە پیاوان بیرەوەریەکی باشیان ھەیە توانای ناسینەوەی دەم و چاو و خەلکەکان وشوێن و ھەستەکانیان ھەیە جیاوازی توانای مێشکیان ھەیە ژنان باشترن لە بیر ھێنانەوەدا بۆ بیر ھێنانەوەی شوێن و خەلک و شتەکان گفتوگۆکان ژنان لەگەل ووشەدا باشترن.
دەرون ناسەکان : دەریان خستوە بیرھێنانەوەی شتەکان لای پیاو ژن جیاوازە، توێژەران لە پەیمانگای (کارۆلینسکا) لە سوید، (٦١٧) توێژینەوەیان لە نێوان ساڵەکانی 1973-2013 وەرگرتوە.
کە زیاتر لە ١.٢ ملێۆن کەس تێدا بەشدار بوون لەئەنجامی توێژینەوەکان دەرکەوتوە کە ژنان لە توانای مێشک و بیرھێنانەوەی شتەکان لەکاتی قسەکردن لە پیاوان باشترن.
توێژەران لە زانکۆی ( کۆرنیل ) بۆ ژینگەزانی لە نیۆرکی ئەمەریکا توێژینەوەیەکیان ئەنجام داوە لەسەرەتای ھەفتە 3 نامەیان بۆ بەشداربوان نارد کە داوایان کردوە لەماوەی ٣٠ چرکە زانیاری وورد بەپێی توانای خۆیان لەسەر بەرامبەرەکەیان بنوسن.
لە کۆتایی ھەفتە داوایان لە بەشداربوەکان کرد ئەوەی بیریان ماوە بینوسن، لە ئەنجامدا دەرکەوت کە ژنان باشتر توانای وەبیرھێنانەوەی زانیاریەکانیان ھەیە زیاتر لە پیاوان.