لەپاڵ ئەوەی کە کچان شادی دەبەخشن بە ژیان، دەرکەوتووە کە ژیانی بەنرخ دەدەنە باوکیش.
ماڵپەری برایت ئەو توێژینەوەی باس کردووە و دەڵێت:
لەکاتێکدا زۆر کەم دەزانرێت دەربارەی کاریگەری لەدایک بوونی منداڵ لەسەر تەندروستی و جەستەی باوک، توێژینەوەیەک کە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی یاگێڵۆنیەن زیاتر لەم پرسەیان کۆڵیەوە، کە زانیاری زیاتر لە ٤،٣١٠ کەس کۆکرایەوە کە پێکهاتبوون لە (٢،١٤٧ دایک و ٢،١٦٣ باوک) و پاشان لێیان کۆڵینەوە.
ژمارەی ئەو منداڵانەی کە دیاریان کردن لە کورو كچ چەند جۆرێکی جیاواز بوون، دەرکەوت ژمارەی کچەکان پەیوەندی بە توانای ژیانی زۆرتر هەیە.
هاوکات ئەوەش دەرکەوت ” ئەو باوکانەی کچیان هەیە زۆرتر دەژین و تا زیاتر کچیان هەبێت ئەوا زۆرتر دەژین، بە ٧٤ هەفتە بۆ هەر کچێک کە لەدایک دەبێت، ئەمەش هەواڵێکی خۆشە بۆ هەموو باوکەکان.