ئەمرۆ موقەدەم هۆگر عزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێكەدا باسی دیاردەی مەلەكردن لە چەم و رووبارەكان لە كەشێكی سارددا دەكات و بەدیاردەیەكی نادروست ناوزدەندی دەكات.
موقەدەم هۆگر نوسیوییەتی: ماوەیەكە دیاردەی مەلەكردن لەچەم و رووبارەكان لە كەشێكی ساردو بەفراویدا و سەركێشیكردن لە شوێنە مەترسیدارەكان لە لایەن بەشێك لە هاونیشتمانییانەوە سەریهەڵداوە.
دەشڵێت: ئەم دیاردەیە، دیاردەیەكی نادروست و ناساغڵەمە و مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەكات. هاوكات وێنە و ڤیدیۆگرتن و بڵاوكردنەوەی لە لایەن میدیاكانەوە، پاڵنەر و رێخۆشكەر دەبێت بۆ لاساییكردنەوە و هاندانی هاونیشتمانیان بەو دیاردە نادروستە.
داواش دەكات كە هاونیشتمانیان زیاتر خۆیان بپارێزن و میدیاش بەرپرسیارانە بە ئەركی خۆی هەستێت و كار لەسەر كاڵكردنەوەی ئەم جۆرە رەفتارانە بكات نەك پاڵنەربێت بۆ چاولێكەری.