خاتوو دینکی فلاوە لە تەمەنی ٣ سالیەوە خولیای سەما کردنی ھەبوە، سەما زمانی جەستەیە و لە پێشنوسینەوە سەری ھەلداوە پاشان گۆراوە بۆ نەریتێکی فۆلکلۆری تایبەت بە ناوچەیەک ھەر ناوچەیەک شێوازی تایبەتی خۆی ھەیە.
دینکی لە تەمەنی مندالیدا لە سێ نمایشدا بەشداری کردوە کە لە لایەن ئەستێرەی شاشەکان Gracie Fields دەرھێنانی بۆ کراوە.
پاشان خولیای یاری خلیسکێنەری سەرسەھۆلی دەبێت لەیەکێک لە ڤیستیڤالەکاندا سالی ١٩٥٢ لە فلیپین بەشداری دەکات و بڕوانامەی شاھانەی سوپاس گوزاری وەردەگرێت.
خاتوو دینکی فلاوەر زۆربەی جۆرەکانی سەماێ بالیەو سەمای مۆدێرن وھەندێ جۆری تری ئەنجامداوە .
دینکی بەلێنی بەخۆیداوە کە شەش رۆژ لە ھەفتەیەکدا سەما بکات وداھاتی سەماکردنەکەشی ببەخشێتە کۆمەلەی ڕێکخراوەخێرخوازیەکانی NHS .
خاتوو دینکی خاوەنی خوێندنگایەکی سەما بوە بەلام بەھۆی داخستنی خوێندنگاکان بە ھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا خوێندنگاکەی داخرا .
بەلام دینکی لە ژێر زەمینی مالەکەی خۆیدا ھەفتەی سێ ڕۆژ لە ھەفتەیەکدا راھێنانی ئەکر بۆ ماوەی ٤٥ خولەک, وە بۆ ماوەی ٢٠ خولەک رۆشتن بە پێ بۆ پاراستن پارێزگاری کردنی لەش و لاری یەکەمین دەرکەوتنی دینکی لەسەر شاشەکان لە ٩٨ سالیدا بوو کاتێک بەشداری دەکات لە بەر نامەی The Great Dancer لە کە نالی بی بی سی توانی سەرنجی دادوەرەکانی لیژنە بۆ خۆی ڕاکێشێ, دینکی لەسەر خولیاو خەونەکانی بەردەوامە.