لۆتۆس فووت ناوی ئەوجۆرە
چەمانەوەی پەنجەكانی قاچی ژنانە لە ووڵاتی چین وەک جۆرێک لە جوانکاری و مۆدێل بەکارهاتووە.
لە سەرەتای سەدەی شانزە بۆ سەرەتای سەدەی نۆزدە لە ووڵاتی چین بچوكردنەوەی شێوەی پەنجەكانی پێی ژنان وەك فاشۆن و جوانكاری بووە لەو وڵاتەدا و وەک دیاردەیەكی سەیر لەوولاتی گەورەی چین بە شێوەیەك كچان و ژنان هەر لە تەمەنی منداڵیەوە بۆیان کراوە، دایکان ئەم جۆری چەمانەوەیان بۆ کچەکانیان دەکرد لەبەر ئەوەی پیاوان ئەم شیوەیەیان لاپەسەند بووە. بۆ ئەوەی لە ئایندە شكڵی كەسەكە جوان دەربکەوێت.
هەرچەندە چەمانەوەی پەنجەکان ئازارێکی زۆری بووە و بە پرۆسەیەكی سەخت ناوبانگی هەبووە .
بەڵام حەز و خولیای كەسەكان بێ گویدانە ئازار و سەختی ئەنجامیانداوە ژنانێکی زۆر لە ووڵاتی چین ئەو شێوەی پەنجەی قاچەیان هەبووە بە شێوەی جیا جیا دەركەوتوون لە بەرچاوی كامێراو و بۆنە و شوێنەگشتیەکاندا.
وەك باس دەكرێ لە پێشدا لە سەدەی دەوە ئەم دیاردەیە هەبووە لە ناو خانەدانەكانی ئەو ووڵاتەدا و لە سەدەی شانزە خزاوەتە ناو چین و توێژەكانیتری كۆمەڵگا.
ئا/ سەیران محەمەد