ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ژنانی ژاپۆنی مناڵەكانیان دەكەنە كۆڵ

ژنانی ژاپۆنی عەرەبانە بەكارناهێنن و منداڵەكانیان دەكەنە كۆڵ ‌و هەڵگرتنی منداڵەكان بەوشێوەیە نەریتێكی كۆنی تایبەت بە خۆیانە.
پێشتر بەهۆی سەرقاڵی زۆریان بە كاركردنەوە منداڵەكانیان بە پارچەیەك پەرۆ بە پشتیانەوە بەستووە ‌و دواتر ئەمەبووە بەنەریت و لە نێوان دایكە ژناپۆنیەكان شتێكی باوە.

كە منداڵەكانیان بە پشت هەڵبگرن و عەرەبانە بەكارنەهێنن، بەم شێوەیە گرنگی بە پەیوەندی جەستەیی نێوان دایك ومندال دەدەن.


پەیوەندی نێوان منداڵی ژاپۆنی و دایكیان زۆر بەهێزە بەهۆی ئەو پەیوەندیە جەستەییەی كە دروستیان كردووە، وەك ئەنجامدانی چالاكیەكان پێكەوە ئەومنداڵانەی كە دایكیان هەڵیان دەگرن هێمنترن.

هەروەها هەڵگرتنی منداڵ لە شوێنە گشتیەكان كێشەی شوێن گرتن و گواستنەوە كەم دەكاتەوە بەوشێوەیە لە بەرزۆری دانیشتوانی ووڵاتی ژاپۆن هەڵگرتنی منداڵ و گواستنەوەیان كار ئاسانی بۆ دایكان كردووە.

لەژاپۆن لەبری عەرەبانە زیاتر شەیالەی هەڵگرتنی منداڵ بەكاردێت، لە ئێستادا شەیالەی منداڵ باشتر دروست دەكرێت، ئەمەش ئاسانكاریە بۆ دایكان لە كاتی هەڵگرتندا.

ئا/ سەیران محەمەد

هاوشێوە

ڤیدیۆ