بەئامانجی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ خانەیەكی منداڵانی بێسەرپەرشت، كچە خوێندكارێكی وڵاتی ئێرلەندا تابلۆی بەناوبانگی مونالیزا بەماسكو جلوبەرگی پزیشكییەوە دەكێشێتەوە.
كلۆی سلێڤینی كچێكی تەمەن 21 ساڵە و خەڵكی شاری دوبلینی ئێرلەندایەو خوێندكاری قۆناغی سێیەمە لەبەشی پەرستاری زانكۆی دوبلین، ئەم كچە بە بیرۆكەیەكی نوێوە تابلۆی بەناوبانگی داڤینشی “مۆنالیزا” لەبەرگێكی نوێدا دەكێشێتەوە كە ماسكی بەستووە و جلوبەرگی پزیشكی پۆشیوە و گوزارشت لە سەردەمی كۆرۆنا دەكات.
ئامانجی ئەم كارەی كلۆی كۆكردنەوەی پارەیە بۆ خانەیەكی منداڵانی بێ سەرپەرشت، كە بڕیارە تابلۆكە لە زیادكردنێكی ئاشكرادا بفرۆشێت.
سەیران