خاتوو تەیبە حەمە عەلی تەمەن (٩٥) ساڵ، ماوەی 80 ساڵە لەماڵەكەی خۆیدا (هیزە) درووست ئەكات كە لەدایكییەوە فێری ئەو كارە بووە.
(هیزە) وەك گۆزەیەكە كە رۆنی كوردی تێدەكرێت و لە پێستەی ئاژەڵ دروست دەكرێت، ئەو پێستەیەی بۆ هیزە بەكاردێت پێستەی بزن و مەڕە كە لەكۆنەوە و تا ئێستا بۆ هەڵگرتنی رۆن و كەرەی كوردی بەكار دێت.
خاتوو تەیبە كە دانیشتووی قەزای سەید سادقە، لەتەمەنی 15 ساڵییەوە فێری هیزە دروستكردن بووەو تا ئێستا بەردەوامە، هیزەكەی خواستێكی زۆری لەسەرەو لە زۆربەی شوێنەكانی كوردستان، بەتایبەت پارێزگای سلێمانییەوە داوا دەكرێت.
جیاواز لە هیزە هەر لە كۆندا لەلایەن ژنانی دەست رەنگینەوە چەندین شتی جیاواز لە پێستەی ئاژەڵ دروستدەكراو تا ئێستاش هەندێك لە ژنان بەردەوامن لە دروستكردنی كەلوپەلەكانیان لە پێستە.
ئا: سەیران