لەبەرئەوەی هەراسانیان دەكرد، ژنە سەرمایەدارێكی ئەمریكی دوورگەیەك دەكرێتو تایبەتی دەكات تەنها بۆ ژنانو رێگە بەپیاوان نادات سەردانی ئەو دورگەیە بكەن.
كریستینا ڕۆز دورگەیەكی گەشتیاری لەكەناراوەكانی فێنلاند لە ناو دەریای بەڵتیك كڕی وتایبەتی كرد بە ژنان و ڕێگە نادات بەهیچ پیاوێك سەردانی ئەو دورگەیە بكەن، جگە لە كارمەندانی چاككردنی كارەبا و ئامێرەكان كە دەبێت بە پارێزەرە و دور لە چاوی ژنان كارەكانیان ئەنجام بدەن.
لەناو ئەم دورگەیدا هەمو جۆرە چالاكی و وەرزشێكی تیایە وەك مەلەوانی و شاخەوانی و یۆگاو شوێنی تایبەتی بەجوانكاری.
هۆكاری ئەم كارەی كریستینا ئەوەیە، كاتێك دەچوو بۆ بەسەر بردنی پشووی هاوینە، لەلایەن پیاوانەوە بێزارو هەراسان دەكرا.