Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
ئاسیا لە پسپۆڕی فیزیاوە بۆ دیزاینی كلاسیك – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ئاسیا لە پسپۆڕی فیزیاوە بۆ دیزاینی كلاسیك


ئا:پروشە فەیسەڵ


خاتوو ئاسیا لە ئێستادا یەكێكە لە دیزاینەرەكان و لە پاڵ پیشە ئەكادیمیەكەیدا كاری سەربەخۆی خۆیدەكات، ئاسیا كامەران ئەحمەد كە پیشەی سەرەكی مامۆستای فیزیایە و كاری هونەری دیزاینی كلاسیكی جل و بەرگ دەكات.


لە دیدارێكی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیای تەوار مامۆستا ئاسیا باسی لە سەرەتاكانی كاری دیزاینكردن و هۆكاری هەڵبژاردنی ئەو پیشەیەی لە پاڵ پیشەی مامۆستایدا كردوو ووتی” دووساڵ لەمەوبەر دەستمكرد بە كاری دیزاینی جل و بەرگ، هۆكاری دەستبردنم بۆ ئەم كارەشم ئارەزوی خۆم بوو بۆ بەرهەمە كلاسیكیەكان وەك فیلم و جل و بەرگ و ئێكسوارات كە نەم ئەتوانی لە ئێستادا دەستم بكەوێت بۆیە بریارمدا خۆم جل و بەرگەكان بۆ خۆم دروستبكەم و فكرەشم لە فیلمە كۆنەكانەوە وەرئەگرت بۆ ئەوەی داهێنانی زیاتر بكەم لەو بوارەدا”.


دەربارەی جیاوازی كارەكەی لەگەڵ دیزاینەكانیتر خاتوو ئاسیا ووتی” جیاوازی كارەكەی من لەگەڵ دیزاینەرەكانیتر ئەوەیە ئەوان كار لەسەر جل و بەرگی مۆدە و سەردەم ئەكەن، بەڵام من كار لەسەر بەرهەمی كلاسیك ئەكەم ئەمە جیام ئەكاتەوە لەوانی دیكە كە لەوبوارەدا كار ئەكەن”.


دەربارەی گرنگی كاری سەربەخۆ بۆ ژنان و ئەو گرفتەی دێتە رێگەیان دەڵێت” زۆر گرنگە ژنان خاوەن كاری خۆیانبن و ئابووری سەربەخۆیان هەبێت لە بەرئەوەی بۆ ئەم سەردەمە گەورەترین پشتگیریە، ئەتوانم بڵێم من لە چاو زۆربەی ئەو ژنانەی كار ئەكەن زۆر كەم رووبەروی كێشە و رەخنە بوومەتەوە، بەڵام مانای ئەوەش نییە كە هیچ گرفتێكم بۆ دروست نابێت چونكە رەخنە نەگرتنیش جۆرێكە لە پشتگیری”.


هەروەها ئاسیاخان باسی گرنگی كارەكەی كرد لەلای ژنان و كریاران و ووتی” خەڵكی لە ئێستادا بە رادەیەكی زۆر ئارەزوی شتی كۆن و كلاسیك ئەكەن، چونكە من دەستمپێكرد ئەتوانم بڵێم كەس ئارەزوی لەو جۆرە دیزاینەی نەبوو یان زۆركەم بوون، بەڵام ئێستا خەڵك زۆر حەزیان لەو جۆرە ستایلەیە”.


مامۆستا ئاسیا باسی لە تەواوی پرۆژە و كارەكانی خۆی ‌و بەرنامەی داهاتووی كارەكانی كردوو ووتی” پێشتر بەژداری نمایشی جل و بەرگی سلێمانی فاشنم كردووە هەر بە ستایلی كلاسیك، لە پلانمدایە لە داهاتووشدا بە ژداری نمایشی زیاتر بكەم، هەروەها لە ئێستاشدا خەریكی دروستكردنی شوێنێكی تایبەت بە خۆمم كە تەنها كەلوپەلی كلاسیكی تێدابێت وەك جل و بەرگ و ئێكسوارات و هەموو پێداویستیەكانی دیكەی لەو شێوەیە”.

هاوشێوە

ڤیدیۆ