گوندێک بەهۆی درێژی ڤژی ژنەکانیانە دەبێتە جێگەی سەرنجی دنیا و ناوی دەچێتە کتێبی گینسەوە.
ھوانگلۆ گوندی ژنە ڤژ درێژەکان گوندێکی بچوکە لە چیاکانی باشوری چین بەھۆی درێژی قژی ژنەکانیان ناویان چۆتە پەرتوکی پێوانەیی گینسەوە .
لەم گوندە بە ژنانی گەنج و پیرەوە خاوەنی قژێکی درێژی رەشی تۆخ و نەرمن، لێرە داب و نەریتەکان بەشێوەیەکە کە نابێت قژیان ببڕن و بیفرۆشن تەنانەت لە بەر پیرۆزی قژیان شامپۆ بۆ شتنی بەکار ناھێنن.
لە داب و نەریتی کۆنیاندا وابووە کە ھیچ پیاوێکی بیانی بۆی نەبووە سەیری قژی ژنەکانیان بکات، تەنھا خێزانەکانی خۆیان نەبێت. گەر پیاوێک سەیری قژی ژنێکی بکردایە ئەوا سزا دەدرا بە سێ ساڵ مانەوە لەو ماڵە وەک برا یان وەک زاوا و یارمەتی دانی ئەو ماڵە لە ئەرکەکانی ڕۆژانەدا، بەڵام ٤٠ ساڵە ئەم یاسایە کاری پێ ناکرێت.
بە پێچەوانەوە ئێستا ئەم قژانە بۆتە سەرچاوەی بژێویان لە ھەموو لایەک گەشتیاران سەردانی ئەم گوندە دەکەن بۆ بینینی ئەو قژە درێژ و سەرنج راکێشانە.
ژنانی ئەم گوندە سەمای تایبەتیان بۆ قژیان داناوە و ساڵانە ڤێستیڤاڵی بۆ ئەنجام ئەدەن .
نھێنی قژە درێژەکەشیان ئاشکرا دەکەن کە ھەر لە منداڵییەوە سێ ڕۆژ جارێک قژیان بە ئاوی برنجی کوڵاو دەشۆن و توێکلی پرتەقاڵ یان گەڵای چای تێدەکەن، ھەندێکجار بە کۆمەڵ دەچنە رووباری گوندەکە و قژیان دەشۆن.
نەریتەکان لەم گوندەدا ئاوایە دایکان بۆ یەکەم و دواھەمینجار لە تەمەنی حەڤدە ساڵی قژیان دەبڕن بۆیان ھەڵدەگرن تا ئەوکاتەی ھاوسەرگیری دەکەن دواتر بە دیاری پێیان دەبەخشرێیت، ئەوەی جێگەی سەرنجە لەوکاتەی هاوسەرگیریدەکەن بە لەچکێک قژیان دەپۆشن.
ئا/ سەیران