ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

قژ سورەكانیش بەهەشتی خۆیان هەیە

لەنێو شتە سەیر و سەمەرەكانی دنیادا بەهەشتی قژ سورەكانە، كە خاوەنی شاری خۆیانن و جێگەی سەرنجی دنیاییە.

سكۆتلەندا ئەو هەرێمەیە كە دەكەوێتە بەشی باكوری بەریتانیا. كە هێشتا سەربەخۆ نین و یەكێكە لە چوار وولاتەكەی بەریتانیا و لە٧٩٠ دوورگە پێكهاتووە ژمارەی دانیشتوانەكەی پێنج ملێۆن كەسە، ئێدنبێرگ یەكێكە لە شارە سەرنج راكێشەكانی ئەو هەرێمە بەهۆی ئەوەی ڕێژەی لە ٪‏١٣ دانیشتوانەكەی قژیان سورە، هەموو ساڵێك لە شاری ئێدنبێرگ مەراسیمی قژ سورەكان بەڕێوەدەچێ، ئەم شارە ناوی بە پایتەختی سوور دەركردووە بەهۆی كەش و هەوای زەریایی ئەتڵەسی و كەمی خۆر و نەبوونی ڤیتامین دی بەهۆكاری ئەم دیاردەیە دادەنرێت و وڵاتەكە باراناوییە ‌و خۆری كەمتر لێدەردەكەوێت.

یەكێكیتر لە تایبەت مەندییە سەیرەكانی ئەم ووڵاتە ئەوەیە كە پیاوانیان زیاتر تەنورە لە پێدەكەن. كە ئەم جلانە ناوی جل و بەرگی رەسەنی سكۆتلەندیە كە رەگی قولی كلتوری مێژووی سكۆتلەندای هەیە ‌و هێمایەكی شەرفمەندانەی نیشتمان پەروەرانەیە.

بەهۆی ئەوەی كە گیرفانیان نیە جانتایەكی بچوكیش لە پێشەوە بە كەمەریانەوە دەبەستن. لە كۆندا كە پیاوان دەچونە دەرەوە پارە و تۆزێ‌ خواردنیان تێدەكرد كە لە ناوچە بەرزەكانی سكۆتلەندا ژیاون. ئەو هێزانەی ئەم جۆرە جلەیان لەبەر بووە تایبەت بوون و چەك و تەقەمەنی باشیان پێبووە. هەرچەندە ئێستا رۆژانی ئاسایی لەبەر ناكرێ تەنها لە ڕۆژە تایبەتەكان لەبەری دەكەن.

ئا/ سەیران

هاوشێوە

ڤیدیۆ