Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

(ماری کۆری) یەکەمین ژن لەمێژوودا بۆتە خاوەنی دوو خەڵاتی نۆبل – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

(ماری کۆری) یەکەمین ژن لەمێژوودا بۆتە خاوەنی دوو خەڵاتی نۆبل

توێژینەوەکانی ھۆکارێک بوون بۆ گۆڕینی ژیانی مرۆڤایەتی  داھێنان و گۆرانکاریەکانی تەنھا لە بواری زانستدا نەبوو، بەڵکو ھەوڵی گۆڕینی پێگەی ژنانی دا لە چاوی کۆمەڵگەدا.

ماری لە سالی ١٨٦٧ لە پۆڵەندا لە دایک بوەو باوکی مامۆستای فیزیا بوەو  ماری  تەمەنی دەساڵ بوە دایکی کۆچی دوایی کردوەو بەم ھۆیەوە زۆر لە باوکیەوە نزیک بوە لە باوکیەوە خۆشەویستی زۆری دەبێ بۆ زانستی فیزیا.

ماری ھەموو قۆناغەکانی خوێندنی بە نمرەی بەرز تەواو کردوە، بەڵام بەدبەختی ماری لەوەدا بوو لەو سەردەمەدا ژنان بۆیان نەبوو لە زانکۆ بخوێنن. بە ناچاری لە زانکۆیەکی نھێنی خوێندنەکەی تەواو کرد .

ماری لەگەل خوشکەکەی ئاواتیان ئەوەبوو ببنە خاوەنی بروانامە لە دەرەوەی ووڵات بەڵام بە ھۆی نەبوونی پارە نەیان  توانی، بۆیە رێک کەوتن لەسەر ئەوەی ماری کاربکات تا خوشکەکەی بخوێنێ و ماری وەک مامۆستای فێزیا دەست بەکار دەبێت لە کاتە بە تاڵەکانیشی سەرقاڵە بە خوێندنەوەی زانستی فیزیا و کیمیا و بیرکاری تا ئەو کاتەی خوشکەکەی خوێندن تەواو دەکات. پاشا تەواوکردنی خوێندنی خوشکەکەی ماری بڕیاری دا  کە بڕواتە پاریس لەوێ لە زانکۆی سۆربۆن بخوێنێت. وێرای ئەوەی توانای داراییان کەم بوو بەڵام کۆڵی نەدا و ھەوڵی تەواو کردنی خوێندنی دا.

ماریتوانی ساڵی ١٨٩٣ توانی ببێتە خاوەنی بڕوانامەی ماستەر  لە بواری فیزیا دوای سالێکیش ھەمان بڕوانامەی لە بیرکاری بەدەست ھێنا.

پاشان ھەوڵی دا تاقیگەیەک بدۆزێتەوە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەکانی. لە ئەنجامدا تاقیگەیەکی دۆزییەوە کە ھی لاوێک بوو  بە ناوی ( پێری کۆری ) رێگەی پێدا کە تاقیکردنەوەکانەوەو  توئژینەوەکانی ئەنجام بدات لەدوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی بە تێپەر بوونی کات ( ماری و پێری ) ھاوسەرگیریان کرد.

ئەم دوو ھاوسەرە زۆربەی ژیانیان بۆ تاقیکردنەوە زانستیەکان تەرخان کردبوو دواتر لەگەل زانایەک بە ناوێ ( ھێنری بێکل ) پەرەیان بە کارەکەیاندا و توانیان چەندین داھێنان و دۆزینەوە ئەنجام بدەن گرنگترین دۆزینەوەکانیش بریتبوو لە ( پۆلۆنێوم . ڕادێۆم ).

هەروەها تیمەکەی ماری ھەلبژێردرا بۆ وەرگرتنی خەلاتی ( نۆبڵ )، سەرەتا لیژنەکە مارییان پشت گوێ خستبوو لەبەر ئەوەی ژن بو  بەڵام بەھۆی پێداگری ھاوسەرەکەیەوە بڕیاردرا کە ئەویش خەلاتەکە وەرگرێتو بەو شێوەیە ماری کۆر بوو بە یەکەمین ژن کە لە ساڵێ ١٩٠٣ کە خەڵاتی نۆبڵی وەرگرت لە بواری فیزیادا هەرواها بۆ جاری دووەم و لە ساڵی ١٩١١ خەڵاتی نۆبڵی لە بواری کیمیا دا وەرگرت.

توێژینەوەکانی ماری سودیان ھەبوە بۆ زانستی پزیشکی لە جەنگی جیھانی یەکەمدا ناوەندێکی کردبۆوە بۆ پشکینینی شکاوی ئێسک ئەویش بە بەکارھێنانی تیشکی ( X )  سەرکەوتنی باشی بە دەست ھێنا تاکو ئێستا و تیشکی (X-ray ) لە بواری پزیشکیدا بەکاردەھێنرێت.

دواچار ماری ئێسکەکانی توشی نەخۆشی دەبن و ساڵی  ١٩٣٤ کۆچی دوایی دەکات.

ئامادەکردنی: سەیران محەمەد

هاوشێوە

ڤیدیۆ