بۆ هەشتی مارسی ئەمساڵ گوڵی زەرد دەكەن دیاری، لە ئیتاڵیا گوڵی میمۆسا دەبێتە جوانترین دیاری 8ی مارس و دڵخۆشی ژنانی جیهان.
میمۆسا گوڵێكی ڕەنگ زەردە و لە ناوەڕاستی مانگی شوباتەوە وەك دیاری بە ژنان دەدرێت هەربۆیە كۆمیتەی ڕێكخستنی بۆنەی ( ڕۆژی جیهانی ژنان یان دڵخۆشی ژن بۆ ساڵی ٢٠٢٢) داوا لە خەڵك دەكات كە پۆستە زەردە دڵخۆشكەرەكان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دابنێن، شانبەشانی گوڵە زیندوو و زەردەكانی میمۆسا لەگەڵ پۆستەكانیاندا لە ١٤ی شوباتەوە تا ٨ی مارس بڵاویبكەنەوە.
لە ئیتالیا بۆ ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، نەریتی بەخشینی گوڵی میمۆسا هەیە بۆ ئەوەی دەستخۆشی لە ژنان بكرێت، گوڵی میمۆسا لە ژاپۆنیش بەناوبانگە و بەرهەمەكانی تایبەت بە گوڵەكە لەو ڕۆژە جیهانییەدا دەفرۆشرێت و دەبەخشرێت.
٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، بۆ یەكەمجار بە فەرمی لە ساڵی ١٩٧٥ پیرۆزكرا، ئەوەش بە مەبەستی هەوڵی بەرزكردنەوەی مافەكانی ژنان و نەهێشتنی جیاكاری دژی ژنان، لە ئیتاڵیاش ئەو ڕۆژە بە ڕۆژی میمۆسا ناسراوە. ئامانجی یادكردنەوەی ئەم ڕۆژە ئەوەیە كە خەڵك بیر لە چۆنیەتی ژیانی ژنان بكەنەوە، ئەم بۆنەیە كە ساڵانە لە هەموو جیهان یادی دەكرێتەوە.
بۆ 8ی مارسی ئەمساڵ لە تۆكیۆ و ١٣ پارێزگایتری ژاپۆنیش ئەو یادە بەڕێوەدەچێت و گوڵی میمۆسا لە ئێستاوە ئامادە دەكرێت، هەروەها چەندین چالاكی و پلانی جۆراوجۆر دیاریكراون لەوانە خەڵاتكردنی ئەو ژنانەی كە بەشدارییان كردووە لە بنیاتنانی كۆمەڵگەیەكی بەردەوام و سیمینارێك سەبارەت بە بەدیهێنانی یەكسانی جێندەری كۆمەڵایەتی.
كۆیچی ئۆگاوا، سەرۆكی لیژنەی ڕێكخستنی یادی 8ی مارس لە ژاپۆن دەڵێت”ساڵ بە ساڵ خەڵك زیاتر ئاشنا دەبن بە ڕۆژی جیهانی ژنان و ژمارەیەكی زۆر لە كۆمپانیاكان لە ئێستاوە نوسینگەكانیان بە گوڵی میمۆسا دەڕازێننەوە”.
ئا/ سەیران