ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ژنێك بەبێ‌ گوێدانە تەمەن دەبێتە سەرنج راكێشترین ژنی دنیا

كە بەعیشقەوە شوێن حەز و خولیاكانت دەكەوێت لەهەر تەمەنێكدابێت پێیدەگەیت و رەنگە ببێتە هۆی گۆرانی تەواوەتی ژیانت ( كیمیكو نیشیموتو ) لە تەمەنی 72 ساڵێدا فێری وێنەگرتن دەبێت و شێوازی ژیانی دەگۆڕێت.

ئەم ژنە لە ئێستادا تەمەنی 94 ساڵە، بەڵام بە پێچەوانەی كەسەكانی دەوروبەری و خەڵكانیترەوە بەشێوازێكی جیاواز وێنە دەگرێت و جل و بەرگی سەرنجڕاكێش لە بەرناكات، بەڵكو لە كاتە جیاوازەكانی كاردا وێنە دەگرێت. وەك كاتی لێخوڕینی ماتۆڕەكەی و لە كاتی كاركردندا چەند وێنەیەكی جیاواز و سەرنج راكێش دەگرێت ‌و هەمووان بەلای خۆیدا ڕادەكێشێت و دواجار لە پیشانگەیەكدا وێنەكانی لە تۆكیۆ نمایشدەكات و دەبێتە جێگەی سەرنجی بینەران و میدیاكانی جیهان.

لە پیشانگەكەدا رایدەگەیەنێت كە چێژ لەم وێنانە و ئەم رەفتارانەی دەبینێت و هۆكاری دڵخۆشیەتی لە ژیاندا، وێنەكانیش لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكاندا بلاو دەكاتەوە.

ئا/ سەیران

هاوشێوە

ڤیدیۆ