جووان ماكدۆناڵدی سەرباری زۆری تەمەنی و چەندین نەخۆشی توانی بەسەر هەموویدا زاڵبێت بەهۆی وەرزش و رێجیمێكی تەندروستەوە.
جووان ماكدۆناڵدی تەمەن 75 ساڵ بەهۆی تەمەن و قەڵەوییەوە توشی چەندین نەخۆشی و ئێش و ئازاری جومگە بوو، تەنانەت بە ئەستەم بەسەر پلیكانەكاندا دەیتوانی سەركەوێت، بەڵام دوای ئەوەی “میشێل”ی كچی سیستمێكی خۆراكی باشی بۆ دادەنێت بۆ ڕێجیم كردن و لە هەمان كاتدا دەستدەكات بە وەرزشكردن بە شێوەیەكی ڕێكخراو تەندروست توانی لە ماوەیەكی كەمدا 27 كیلۆ لە كێشی خۆی داببەزێنێت و ببێتە خاوەن جەستەیەكی تەندروست. ئەم ژنە ئێستا خاوەنی یەك میلیۆن فۆڵۆوەرە لە نێو تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام و بووەتە جێی هیوا بۆ ئەو كەسانەی كە بێهیوا بوون لە دابەزاندنی كێشیان و بەردەوام ڕێنماییان بۆ بڵاودەكاتەوە.
ئا: سەیران محمەد