ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

بەر لە سەفەركردنت بۆ ئەم وڵاتانە بزانە كە نابێت چی بكەیت

ئا/ سەیران محەمەد

گرنگە پێش سەردانیكردنت بۆ هەر وڵاتێك بزانیت كە هەندێك شت هەیە لەو وڵاتە قەدەغەیە بیكەیت كە بۆ گەشتیاران بۆتە شتی سەیر و سەمەرە .

بەر لەسەفەر كردنت پێویستە كۆمەڵێك زانیاری لەسەر ئەو وڵاتە كۆبكەیتەوە كە بۆی دەچیت ئەمەش یارمەتیت ئەدات كە بزانی چۆن لەگەڵ یاساو هەندێك لە داب و نەریتەكانی ئەو وڵاتانە ڕەفتار دەكەیت،
لە یۆنان پانتۆڵی كابۆ و لەپێكردنی پێلاوی پاژنە بەرزی ژنانە قەدەغەیە بەتایبەت لە شوێنە مێژوویەكانیان لە ترسی ئەوەی ئاسەوارە مێژوویەكان نەڕووشێن. لە كۆریای باكور لە پێكردنی پانتۆڵی كابۆی شین قەدەغەیە بە بیانوی ئەوەی ئەو جۆرە كابۆیانە دەگەرێتەوە بۆ ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ ئەمەش پێویست بە نیگەرانی ناكات چونكە پانتۆڵی كابۆی رەش ڕێگە پێدراوە.

لە ژاپۆن قەلەوێ قەدەغەیە بەتایبەت بۆ ئەو كەسانەی تەمەنیان لە نێوان ٤٠ بۆ ٧٤ ساڵدایە. هەموو كۆمپانیایەك دەبێت پێوانەی كەمەری كارمەندەكانی بزانێت و بیپێوێ ئەگەر ژمارەی كەمەری لە ژمارەی دیاری كراوی وڵات زیاتربوو دەبێت كۆمپانیەكە قەرەبووی دەوڵەت بكاتەوە.

گرتنی وێنەی سێلفی لە هەندێ وڵاتانی جیهاندا قەدەغەیە، لەوانە لە ڤێستیڤاڵی ساینت فێرمین لە ئیسپانیا
و كەناراوەكانی گاروپ لە فەرنسا لە دزنی لاند، هۆكارەكەشی بۆ سەلامەتی گشتی گەرێنراوەتەوە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ