بڕیاری ئاستی ئاگایی ئەو شوێنە بیت، كە ئاوڕێك لە ژینگەی خۆمان بدینەوە ئەو كات تێدەگەین ئاستی ئاگایی ئێمە لە كوێدایە، هێشتا عەقڵی ئێمە لەوە نەگەشتووە كە ژینگەی مالەكانمان. و ژینگەی دەرەوە وەكو یەكە، وا تێگەشتوین ژینگەی ماڵەكانمان پاك بێت ئیتر گرنگ نییە خۆڵوخاشاك فڕێبدەینە دەرەوە، جارێک لە كەسێكم پرسی لەسەیرانگایەك كاری پاك و خاوێنی دەكرد ئاوێكی جوانی تێدابوو ئاوەكە پڕ بوو لە دەبەی پلاستیك و نایلۆن بانگم. كرد وتم كاكە تۆ لێرە كاری پاكوخاوێنی دەكەیت بۆچی ناچیت ناو ئەو ئاوە پاكبكەیتەوە منیش دێم هاوكاریت دەكەم، وتی گوێمەدەرێ باران ببارێ هەمووی دەبات، وتم بۆكوێی دەبات مەگەر ناچێتە ژینگەیەكی ترەوە !وتی ئیهمالی بكە.
ئاواتەخوازی ئەوەم بچمە سروشت و دەبەو نایلۆن وخاشاكی تیا فڕێنەدرابێت، گەشتوومەتە ئەو قەناعەتەی هەرشوێنێك مرۆڤ بیگاتی كاول و وێرانی دەكات و تەنانەت شتەكانی خۆشی پاك ناكاتەوە وا دەزانێت لە دوای خۆییەوە خزمەتكارێك دێت بۆی پاك دەكاتەوە، هیچ شتێك ناتوانێت دادی ئەم بێباكیە بدات لێپرسینەوە نەبێت، گەرلێپرسینەوەهەبێت لەتاو ترسی سزا پاشماوەی خۆی فڕێناداتە ئەوسروشتە نازدارو جوانە، ئەوەنە قسە لەسەر ئەم حاڵەتە كرا ئیدی قسەكردن تامێكی نەماوە دەبێت بگوازرێتەوە بۆ بواری كرداری وسزادانی ئەوكەسانەی كە بێ بەر پرسیارانە بە چوار دەوری خۆیان شت فڕێدەدەن، هەموومان. ئومێدمان بە ژینگەیەكی پاكو خاوێنە، هەر هەمووشمان بەرپرسین بەرامبەری،
چنورموحەمەد
ڤیستیڤاڵی گیابههاریهكان له ناحیهی خورمال بهڕێوه دهچیت
ڤیستیڤاڵی گیابههاریهكان له خورماڵ بۆماوهی سێ ڕۆژ بهردهوامی دهبێت