Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
ئەسما یوسف: خۆشەویستیم بۆ یاری لەشجوانی، وای لێكردم بەردەوام بم‌و سەركەوتوو بم تیایدا – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ئەسما یوسف: خۆشەویستیم بۆ یاری لەشجوانی، وای لێكردم بەردەوام بم‌و سەركەوتوو بم تیایدا

ئەسما یوسف ئەمین تەمەنی ٣٥ ساڵە و دانیشتووی شارۆچكەی كەلارە، خوێندنی ئامادەیی تەواو كردووە و ماوەی ١١ ساڵە ئەفسەری پۆلیسە لە وەزارەتی ناوخۆ.

ئەسما خولیایەكی زۆری بۆ یاری هێزی لەش هەیە و سەرەتای دەست پێكردنی بۆ ئەو یارییە ئەگەرێتەوە بۆ ساڵی ۲٠۱۳ كە ماوەی ١٣ ساڵە بەردەوامە لە یاریكردن، بەهۆی شارەزایشی لە بوارەكەدا ماوەی ٥ ساڵە بووەتە ڕاهێنەر لە گەرمیان.

ئەم ڕاهێنەرە كە لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٢دا بەشداری پاڵەوانێتی بەهێزترین ژنی عێراق كرد كە لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو، توانی پلەی دووەم لەسەر ئاستی هەموو عێراق بەدەستبهێنێت و بڕوانامەی ڕاهێنەریی بەهێزترین ژن وەربگرێت، بەتۆڕی میدیایی تەواری راگەیاند: لەسنوری گەرمیان تاكە ڕاهێنەری ژنم بۆ هێزی لەش‌و چەندین یاریزانی ژنی دیكەش ڕۆژانە دێنە لام و مەشق و ڕاهێنان دەكەن.

ئەسما ئەمین باسی لەو ژنە گەنجە یاریزانانە كرد كە یاری هێزی لەش ئەنجام دەدەن كە ئێستا ژمارەیان زیادیكردووە و بەشداری هۆڵەكانی لەشجوانی دەكەن.

وتیشی: “لەسەرەتای دەستپێكی ئەم یارییەوە وەكو هەموو كچێكی دیكە رووبەروی ئاستەنگی زۆر بومەوە، بەڵام وازم نەهێنا‌و بەردەوام بووم، چونكە حەزێكی زۆر‌و خۆشەویستیم بۆ یاری لەشجوانی، وای لێكردم بەردەوام بم‌و سەركەوتوو بم تیایدا”.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد: “كچان زیاتر یاری لەشجوانی ئەكەن وەك لە هێزی لەش، چونكە كەم كەس دەتوانێت بیكات، بەڵام خۆم لەهەموو پاڵەوانێتییەك بە گروپ دادەبەزم كە گروپی هێزی لەشی گەرمیانە بەناوی گوین جیم”.

ئا:پروشە

هاوشێوە

ڤیدیۆ