Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
تەڵاق – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

تەڵاق

هەڵوەشانەوەی ئەو گرێبەستە هاوسەریەیە كە دوو هاوسەر پێی دەگەن وەك ئەنجامێك, پاش ئەوەی كە دەگەنە ئەو قەناعەتەی كە ناتوانن پێكەوە بەردەوامی بە پرۆسەی هاوسەری بدەن, نادیاریشە لە چ تەمەنێكی هاوسەرگیریدا ڕوودەدات، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی لە سەرەتای پرۆسەی هاوسەریدا ڕودەدات.

كاریگەری تەڵاق دوولایەنەیە, كاتێك فرسەت دەخاتەوە بەردەمی مرۆڤەكان كە بۆ جاری دوەم ئیختیارێكی باش ‌و عاقڵانە بكات بۆ هاوسەر پاش تێپەڕ بوونی بە ئەزمونێكی سەرنەكەوتودا, بەلایەنی سلبیشدا دەبێتە هۆی تێكشكاندنی كەسایەتی ئەو تاكەی كە ڕوبەڕوی تەڵاق بۆتەوە بەتایبەتی ڕەگەزی مێینە بەهۆی غەدری دابونەرێتەوە كە تەڵاق بەشورەیی دەزانێت ‌و خێزانەكان كەمجار هاوكاری كچەكانیان بكەن بۆ هاتنە دەرەوە لەو پرۆسەیە، ئەگەر ئاگاداری ئەو هەموو توندوتیژیەش بن كە دەرهەقی دەكرێت, ئەگەر قبوڵیشی بكەنەوە بۆ ناو خێزانی یەكەمی ئەوا هەر چاوەڕێی ئەوەن بەزووی بیدەنەوە بە شوو.

بەلایەنێكی تردا تەڵاق دەرنجامی هۆشیاری تاكە بەرامبەر خودی ژیان لەكاتێكدا كە دەزانێت ناتوانێت لەگەڵ كەسی بەرامبەردا بگونجێت لە بواری سۆزی ‌و دەرونی ‌و سێكسی و كۆمەڵایەتیدا، بۆیە ئامادە نییە لەسەر حسابی ئەو لایەنە گرنگانەی ژیان لەگەڵ هاوسەرەكەیدا بمێنێتەوە‌و باز بەسەر ئەو دابونەرێتانەدا دەدات كە قۆڵبەستی دەكات تاكۆتایی ژیان لەگەڵ كەسێك كە لەژێر سەقفێكدان ‌وتەڵاقێكی ڕۆحی لەنێوانیاندایە.

چیا یاسین

هاوشێوە

ڤیدیۆ