وه‌رگێڕانى: بورهان قرداغى له((Teufelstisch (Hinterweidenthal
تاوێره به‌ردێک که به‌شێوه‌یه‌کى سروشتى دروستبووه، به‌مێزى شه‌یتان ناسراوه و بۆته جێگه‌ى سه‌رنج و گه‌شتیارانى ئه‌ڵمانیایى بۆ خۆى راکێشاوه.
ئه‌م تاوێره قارچکییه نزیکه‌ى( 250) ملیۆن ساڵه به‌مشێوه‌یه ڕاوه‌ستاوه. به‌رزیه‌که‌ی( 14 ) مه‌تره و ده‌که‌وێته باشوری ئه‌ڵمانیاوه، به‌دیاریکراوی ده‌که‌وێته ناو زه‌ویه‌کانی گوندی ( کالتنباخ)ه‌وه، که‌سه‌ر به‌هه‌رێمی (Rheinland- pfalz)یه، ئه‌م به‌رده، به‌مێزی شه‌یتان ناسراوه و ناوبانگی ده‌رکردوه، له ئه‌ده‌بی کۆنی ئه‌ڵمانیشدا به‌کالتنباخی شه‌یتان ناوده‌برێت. جوانی دیمه‌نی ئه‌م به‌رده له‌وه‌دایه که دوو دره‌ختی بچکۆله‌ی له‌سه‌ر ڕواوه و که‌وتۆته سه‌ر گردۆڵکه‌یه‌ک و له نێو دارستانێکدایه، بۆیه بۆته شوێنێکی گه‌شتوگوزار و خه‌ڵکی له هه‌موو وه‌رزه‌کاندا سه‌ردانی ده‌که‌ن و چێژ له دیمه‌نی جوانی سروشتی ناوچه‌که و ئه‌م به‌رده سه‌رنجڕاکێشه ده‌بینن .
ڤیستیڤاڵی گیابههاریهكان له ناحیه‌ی خورمال به‌ڕێوه ده‌چیت
ڤیستیڤاڵی گیابههاریهكان له خورماڵ بۆماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وامی ده‌بێت